پەرلەمانتارێك: رێككەوتنی بانكەكانی هەژماری من و حكومەتی هەرێم نادیارە

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، رێككەوتنی نێوان بانكەكانی هەژماری من و حكومەتی هەرێم نادیارە، لەكاتێكدا لەنێوان بانكی رافیدەین و حكومەتی ناوەند رێككەوتنێكی نووسراوی روون هەیە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئەو رێككەوتنەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و هەژماری من هەیە، لە بانكی ناوەندیی عێراق بوونی نییە.

وتیشی، “نازانین چۆن رێككەوتن لەنێوان بانكەكانی هەژماری من و حكومەتی هەرێمدا كراوە”.

لەكاتێكدا رێككەوتنی نووسراو لەنێوان لایەنی حكومی و بانكی رافیدەین هەیە دەربارەی “تەوتین”ی مووچە، سۆران عومەر وای وات.

ئاماژەشی بە نووسراوێكی وەزیری دارایی عێراق كرد كە تیایدا جەختدەكاتەوە لەوەی “ئامادەن بۆ تەوتین” و بانكی رافیدەینیش بۆ ئەو مەبەستە هەموو ئامادەكارییەكی پێویستی كردووە.

بابەتی پێشتر

چوارەمین کەرنەڤاڵی یەکێتی لە کەلار بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا: دەمانەوێت هێزێكی نیشتمانی له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بونیادبنێین

نوێنەرێكی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و تێكشكانی تیرۆریستان، له‌ هاوكاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام…
Total
0
Share