لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری قەزای شێخان سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر 1:15 خولەکی دواینیوەڕۆ لە نزیک ناحیەی زێلکانی سنووری قەزای شێخان، رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر (ئیسکانیا) لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری (نیسان سێنترا) روویدا.
وتیشی، لە ئەنجامی رووداوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.