نوێترین زانیاری دەربارەی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 ئاشكرادەكات.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لەئێستادا لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند لەئارادایە.

وتیشی، سەبارەت بە مووچە، بەشێكی زۆری گرفتەكان چارەسەركراون، مووچەی مانگی هەشت رەوانەكرا و “مووچەی مانگی نۆ-ش لەم چەند رۆژەدا دابەشدەكرێت”.

ئەمەش لەكاتێكدایە سبەی سێشەممە بە دابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك و سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: تووشی هیچ قەیرانێک نابین و گەنمێکی زۆر لە کۆگاکاندا بوونیان هەیە

بابەتی دواتر

داواکاری گشتی بەدواداچوون بۆ کوالێتیی بەنزین دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share