ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت؟

سەرەڕای ئەوەی هیچ هەڕەشەیەک بۆ داخستنی گەرووی هورمز بوونی نییە، بەڵام بابەتی داخستنی گەرووەکە لە ئەگەری تەشەنەسەندنی زیاتری گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن ئێرانەوە لەجیهاندا ئەمڕۆ بابەتێکی جێگەی باسە.

ئێران کۆنترۆڵی ئەم گەرووە دەکات و گەرووەکە کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر سیاسەتی نەوتی ناوچەکە و بە گوێرەی قسەی شیکەرەوانی ئابوریی جیهانی، ئەگەر دابخرێت، ئەوا بەرمیلێک نەوت بۆ زیاتر لە 100 دۆلار بەرزدەبێتەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا لە کاتێکدا ئێستا لە خوار 78 دۆلارەوەیە.

گەرووی هورمز، رێڕەوێکی ئاوی تەسکە لە دەروازەی کەنداوی فارس، رێڕەوێکی گەورەی کەشتیوانییە کە نزیکەی 30%ی بازرگانی نەوتی جیهانی بەڕێوەدەبات، ئەم گەرووە بە دەگمەن لە ناوەندی گرژییە جیهانییەکان دوورە، هەر بۆیەش هەمیشە چاودێری ورد دەکرێت لەلایەن پسپۆڕانەوە لە ئەگەری هەر دۆخێکدا.

شارەزایانی ستراتیژی دەڵێن، هەر جۆرە پەککەوتنێکی ئەگەری لە گەرووی هورمزدا ​​لەگەڵ خراپتربوونی ململانێی نێوان ئیسرائیل و ئێران، پێدەچێت بۆ گواستنەوەی نەوتی جیهانی لە قەیرانی دەریای سوور خراپتر بێت، و ڕەنگە ئابووری جیهانی پاڵ بنێت بۆ پشێووی.

گەرووی هورمز لە کوێیە؟

گەرووی هورمز لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ ئێران و لە باشوورەوە لەگەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و عومان و کەنداوی عەرەبی بە زەریای هیندییەوە دەبەستێتەوە.

ئەوەی وادەکات، گەرووی هورمز خاوەنی گرنگیی قوڵ بێت، ئەوەیە نەوتی عێراقی و ئێرانی و سعودی و ئیماراتی و کوەیتی لەم گەرووەوە بەرەو ئەوروپا و ئەمریکا دەڕوات.

رۆڵی چییە؟

گەرووی هورمز وەکو فاکەرێکی گرنگیی ستراتیژی بۆ بازرگانی جیهانی نەوت کاردەکات لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی 2024دا، کەشتییە نەوتهەڵگرەکان رۆژانە نزیکەی 15.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو و ماددەکانی دیکەی نەوتییان لە سعودیە، عێراق، کوێت، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و ئێرانەوە لە رێگەی گەرووەکەوە گواستووەتەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن بلومبێرگەوە بڵاوکراونەتەوە.

هاوکات، گەرووی هورمز بۆ گازی سروشتیی شل گرنگە، بەو پێیەی داتاکان دەریانخستووە کە زیاتر لە یەک لەسەر پێنجی دابینکردنی غازی جیهانی کە زۆربەیان لە قەتەرەوە هاتوون، لە ماوەی چارەکی یەکەمی ساڵی 2024دا بەو گەرووەدا تێپەڕیوون.

بەگوێرەی راپۆرتی بلومبێرگ، ئێران بۆ دەیان ساڵە گەرووی هورموز بۆ تۆمارکردنی ناڕەزایی خۆی لە گەمارۆکانی سەری، یان وەک ئامرازێک بۆ گوشار لە ململانێکان کەڵک وەردەگرێت.

کێ زیاتر پشت بە گەرووەکە دەبەستێت؟

سعودیە زۆربەی نەوتەکەی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە هەناردە دەکات، هەرچەندە دەتوانێت بە بەکارهێنانی بۆرییەکی 746 میل لە رێگەی خاکەکەیەوە بۆ دەریای سوور بنێرێت.

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی یەکێکی دیکەیە لە زیانمەندەکان لە دۆخێکی لەو جۆرەدا، چونکە ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە رێگەی بۆرییەوە لە کێڵگە نەوتییەکانییەوە بۆ بەندەری فوجەیرە لە کەنداوی عومان دەنێرێت.

جگە لەو دوانەش، بەشێک لە نەوتی عێراق لە رێگەی دەریاییەوە لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەنێردرێت، بەڵام لەسەدا 85ی نەوتی عێراق بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕێت، لە کاتێکدا کوەیت و قەتەر و بەحرەین هیچ ڕێگەیەکیان نییە جگە لە ناردنی نەوتەکەیان لە گەرووی هورمزەوە.

بابەتی پێشتر

دوو پزیشکی ئەمریکی خەڵاتی نۆبڵیان بۆ بواری پزیشکی پێبەخشرا

بابەتی دواتر

هەرێم کەمال ئاغا: لە بەغدادەوە کاردەکەین بۆ کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە بەرزبووەوە

ئەمڕۆ هەینی نرخی هێلكە لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور بەرزبووەوە. بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە بە رادەیەكە كە هەر كارتۆنێك…
Total
0
Share