نرخی نەوت بەرزتر بووەوە، لە 2018وە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە بۆ نزیکی 71 دۆلار، هۆکارەکەشی بۆ بڕیاری وڵاتانی ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس دێت بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان، هەروەها بەزبوونەوەی خواستی ئەمریکا و چین لەسەر نەوت وەک دوو گەورەترین بەکاربەر.

وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی ئۆپیک پڵەس لە کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممەیاندا، بڕیاریاندا بە بەردەوامبوون لەسەر هەڵگرتنی پلە بەپلەی ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی جیهان، بۆ مانگەکانی حوزەیران و تەموزیش بەردەوام دەبن لەسەر زیادکردنی بڕی 1.2 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە كۆی بەرهەمی وڵاتان، تاوەکو پاڵپشتیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بکەن، شارەزایانی بواری وزەش چاوەڕێی بوژانەوەیەکی گەورە لە بازاڕەکانی وزەدا دەکەن.

لەو نێوەندەدا ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 17 سەنت و ڕێژەی %0.24 بەرزبووەوە و گەیشتە 70.57 دۆلار، لەکاتێکدا لە دوای مانگی ئازاری ساڵی 2018وە ئەوە بەرزترین ئاستە تۆماریکردبێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بۆ ئەمڕۆ بەبڕی 7 سەنت و ڕێژەی %0.10 بەرزبووەوە و گەیشتە 67.79 دۆلار، نرخەکەی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لەدوای مانگی تشرینی یەکەمی 2018وە.

هەروەها لێدوانەکانی وەزیری وزەی سعودیە، ئەمیر عەبدولعەزیز بن سەلمان دوای کۆبوونەوەی دوێنێی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، جارێکی دیکە گەشەی دایەوە بە بازاڕی نەوت، كە ڕایگەیاندبوو، نرخی نەوت بوژانەوەیەکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت.

هەروەها دابەشکردنی ڤاکسین یەکێکی دیکەیە لە پاڵنەرەکانی گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی وزە.

بابەتی پێشتر

بانكی نێودەوڵەتی 12 ملیار دۆلار بۆ دابینكردنی ڤاكسین بۆ وڵاتانی هەژار تەرخاندەكات

بابەتی دواتر

ڤاكسینی "هەژاران" مۆڵەتیپێدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار جێگیرە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار جێگیرە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share