سودانی: هێڵی سوور لە بەردەم دۆسیەی گەندەڵیی هیچ كەسێكدا نییە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێكهێنانی تیمێك بۆ پشتیوانیكردنی دەستەی دەستپاكی رادەگەیەنێت و دەڵێت، هێڵی سوور لە بەردەم دۆسیەی گەندەڵیی هیچ كەسێكدا نییە.

نووسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران سەردانی دەستەی دەستپاكیی عێراقی كردووە و لەگەڵ دادوەر عەلا ساعدی سەرۆكی دەستەكە و كارمەندانی پێشكەوتووی دەستەی دەستپاكیدا كۆبووەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی میدیایی سەرۆك وەزیران، سودانی جەختیكردووەتەوە لەوەی “هیچ هێڵێكی سوور نییە لە بەردەم هیچ دۆسیەیەكی گەندەڵیدا كە پەیوەندیی بە لایەنێكی سیاسی یاخود هەر كەسایەتییەكەوە هەبێت”.

سەرۆك وەزیران ئاشكرایكردووە، حكومەت پشتیوانیی دەستەی دەستپاكی دەكات و پڕۆژەیاسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێشكەشدەكات و رایگەیاندووە، “تیمێك بۆ پشتیوانیكردنی دەستەی دەستپاكی پێكدەهێنین”.

راگەیەندراوەكە دەڵێت، محەمەد شیاع سودانی رایگەیاندووە، ئامانجیان تەنها توندكردنی گەندەڵكاران لە زینداندا نییە، بەڵكو دەیانەوێت رێكار بگرنەبەر بۆ بەرگرتن لە گەندەڵی.

بابەتی پێشتر

ئیمپۆلی 0-2 ئاتالانتا

بابەتی دواتر

پیاوێك بە مۆلۆتۆڤ هێرشیكردەسەر بنكەیەكی كۆچبەرانی بەریتانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی مانگی 11 دابەشدەكرێت

مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و خانەنشینانی عێراق دابەشدەكرێت و وەزارەتی دارایی پارەكەی نارد. ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق…
Total
0
Share