پێنجوێن.. سێ پڕۆژەی گرنگی كارەبا دەكرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی سێ پڕۆژەی گرنگی كارەبا لە پێنجوێن دەكرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە سێ پرۆژەی گرنكی كارەبا كرایەوە كە بریتین لە پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی تۆڕی رووناكیی شەقامی سەروكی قەزای پێنجوێن كە لەسەر بودجەی داهاتی كارەبا بڕی 200 ملیۆن بەسەرپەرشتیی بەشی ئینارەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی لەلایەن كۆمپانیای برۆدكاست جێبەجێكراوە .

هەر لە راگەیەنداوەكەدا هاتووە، دوو پڕۆژەكەی دیكە بریتییە لە هێڵی بەستنەوەی وێستگەی 132 كەی ڤی پێنجوێن بە وێستگەی 33 كەی ڤی پێنجوێن و هێڵی بەستنەوەی وێستگەی 33 كەی ڤی پێنجوێن بە هێڵی 33 كەی سەرسوراو كە لەسەر بودجەی داهاتی كارەبا بەبڕی 3 ملیارو 800 ملیۆن دینار لەلایەن كۆمپانیای شاندز جێبەجێكراوە و هەردوو پرۆژەكەش گرنگی زۆری هەیە بەهێزكردنی ژێرخانی كارەبایە لە سنوورەكە.

بابەتی پێشتر

دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share