د.هەژار شێخ محەمەد مامۆستاى زانکۆ رایگەیاند، کەسێکی سیاسی ئەگەر ئامادەنەبێت دیبەیت بکات و بچێتە سەر مێزی دیبەیت رەنگە لە کۆمەڵێک شت بترسێت.
مامۆستاکە روونیدەکاتەوە و دەڵێت، خەڵکی مافی ئەوەی هەیە بە روونی و ئاشکرایی سیاسەتی لایەنەکان و سەرکردەکان ببینێت، رەنگە ئەو کەسەی ئامادەی دیبەیت نییە، لە هەڵەی زمانەوانی بترسێت.
باسی لەوەشکردووە، دەکرێت کەسەکە لە هەڵەی شکان و پرسیارێک بترسێت کە رووبەڕووی بکرێتەوە کە خۆی بۆ ئامادەنەکردبێت، کە ئەوەش نەگونجاوە بۆ کەسایەتیی سیاسی.
دەشڵێت، “هەر سیاسەتمەدارێک لە هەڵەکردن بترسێت، ناتوانێت خزمەتی کۆمەڵگا بکات، زۆر شت هەیە کە شاراواتەوە لە خەڵکی، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لەوە دەترسن ئەو شتانە ئاشکرا ببن”.
ناوبراو ئاماژە بەوەشدەکات، سیاسییەک ئەگەر جورئەتی رووبەڕووبوونەوەی دیبەیتی نەبێت ئیتر بۆ سیاسەت دەکات.