لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان کەسێك گیانیلەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون.
د. رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تەرمێک و چوار بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانەکەمان کە لە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان بوونەتە قوربانی.
وتیشی، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 1981ە، برینی یەکێک لە بریندارەکانیش سەختە و پێدەچێت بۆ چارەسەر رەوانەی سلێمانی بکرێت.
لەبارەی رووداوەکەوە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای گوندی ساڵح ئاغا بۆ دەروازەی نێو دەوڵەتیی پەروێزخان لە نزیک بان راستای لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان رۆج و تۆیۆتا کراون روویداوە.