یەکەمین ڤاکسین بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی هێلکەدان لە جیهاندا دروستدەکرێت

زانایان ئاشکرایان کرد، یەکەم ڤاکسین لە جیهاندا بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی هێلکەدان لە بەریتانیا پەرەی پێدەدرێت.

زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد خەریکی دروستکردنی پێکوتەی OvarianVax ن، کە سیستمی بەرگریی لەش فێری ناسینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قۆناغە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی هێلکەدان دەکات.

زانایان هیوادارن ئەو دەرزییە بەشێوەی خۆپارێزی بدرێتە خانمان، بە ئامانجی نەهێشتنی نەخۆشییەکە، پێشبینیدەکەن ژیانی هەزاران ژن لە مردن رزگاربکات.

بەڕێوەبەری تاقیگەی خانەکانی شێرپەنجەی هێلکەدان لە پەیمانگای MRC Weatherall لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و تیمەکەی کاردەکەن بۆ دیاریکردنی ئامانجە خانەییەکان بۆ ڤاکسینەکە.

ئەوان دیاریدەکەن کە ڤاکسینەکە کار لەسەر رووی کام خانەی شێرپەنجەی هێلکەدان دەکات لە قۆناغی سەرەتاییدا و تاوەکو چەند کاریگەرە لە کوشتنیدا.

پاشان دەچنە ناو تاقیکردنەوە کلینیکییەکانی مرۆڤ لەسەر ئەو کەسانەی کە گۆڕانی جینی BRCA یان هەیە، کە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان زۆر زیاددەکات.

ئێستا هیچ پشکنینێکی شێرپەنجەی هێلکەدان نییە، و لەبەر ئەوە زۆرجار لە قۆناغە درەنگەکاندا دەستنیشاندەکرێت، چونکە نیشانەکانی وەک ئاوسانی سک و کەمیی ئارەزووی خواردن ناڕوونن و ناتوانرێت بە تەواوی بە نیشانەی شێرپەنجەی هیلکەدان دابنرێت.

ئەو ژنانەی کە گۆڕانی BRCA یان هەیە، وەک ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ئەنجلینا جولی، مەترسیی زۆریان لەسەرە.

زانایان دەڵێن، ئەگەر دەرزییەکە سەرکەوتوو بێت، پێشبینیدەکرێت لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا کاریگەرییەکەی ببینرێت.

دەشڵێن، ئەگەر هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە بچێت، و ڤاکسینەکە بەڕاستی و بە باشی کار بکات، ئەوا ئەو ژنانەی هەڵگری گۆڕانکارییەکانی BRCA1 و BRCA2ن زۆرترین سوودی لێدەبینن، چونکە مەترسیی زۆریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی هێلکەدان.

 

 

 

بابەتی پێشتر

لقی سلێمانیی یەکێتیی فەرمانبەرانی کوردستان پشتیگیری بۆ بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەربڕی

بابەتی دواتر

یەکێتیی خانەنشینان: هەژماری من رەتدەکەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share