لەبارەی هاوتاكردنی مووچە لەگەڵ عێراق زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی خانەنشینانی سەربازیی لە هەرێم هاوتای عێراق دەكرێت، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بە وردبینی لە دۆسییەكاندا هەیە و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق روونە كە دەبێت مووچەی خانەنشینان هاوتای عێراق بكرێت.

دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق روونە و دەبێت مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێت و كار بەو بڕیارە دەكرێت كە ئەوەش پێویستی بە كات هەیە و وردبینی لە دۆسییەكانیاندا دەكرێت.

راشیگەیاند، لە دوا سەردانی وەزیری دارایی عێراق بۆ پەرلەمانی عێراق جەختیكردەوە كە وردبینی لە داتای سەرجەم مووچەخۆراندا دەكەن”.

بابەتی پێشتر

لە سنووری راپەڕین دوو کەس دەستگیرکران کە ماتۆڕسکیلیان دزیوە

بابەتی دواتر

هۆكاری نەناردن و دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share