زانکۆلاین بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە درێژکرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا ماوەی زانکۆلاین بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە درێژبکاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردووە بەتایبەت دەرچووانى دوانزەى ئامادەیی لە کەرکوک و شەنگال و خانەقین، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین 24 کاتژمێرى دیکە واتە تا کاتژمێر 12:00 ی شەوى یەکشەممە لەسەر دووشەممە بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی وەک دوایین دەرفەت درێژبکرێتەوە.

ئاشکراشیکرد، ئەمە دوایین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە پێویستە لەماوەى ئەو 24 کاتژمێرەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوە و تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزە هەڵەبجەی هەژاند

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share