ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رووداوێکی هاتوچۆی سەخت روویدا و بەهۆیەو پیاوێک و منداڵیک گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بڵاویکردەوە، کاتژمێر 4:50 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک زالگەی زاخۆ بارهەڵگرێک لە جۆری ترێلە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە شەش ئۆتۆمبێلدا.
ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا شۆفێری بارهەڵگرەکە کە تەمەنی 54 ساڵانە و خەڵكی هەرێمی کوردستانە و منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵانی خەڵکی موسڵ گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.