رۆیتەرز: لە هەینییەوە پەیوەندی لەگەڵ شوێنگرەوەی نەسـ.ـروڵڵا بچڕاوە

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لوبنان رایگەیاند، لە رۆژی هەینیەوە دوای هێرشێکی ئاسمانی ئیسـ.ـرائیل کە دەوترێت شوێنگرەوەی حەسەن نەسـ.ـروڵڵای کردووەتە ئامانج، پەیوەندی لەگەڵ ناوبراودا بچڕاوە.

درەنگانێکی رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، لە هێرشێکیدا دژی ئەو گرووپە لوبنانییەی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت، هێرشێکی گەورەی کردە سەر گەڕەکی باشووری بەیروت و سێ بەرپرسی ئیسرائیل رایگەیاند، هاشـ.ـم سەفیـ.ـەدینیان لە ژێرزەمینێکدا کردووەتە ئامانج.

سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان رایانگەیاندووە، هێرشە بەردەوامەکانی ئیسـ.ـرائیل بۆ سەر گەڕەکی باشووری بەیروت، ناسراو بە داحیە – لە رۆژی هەینیەوە کارمەندانی فریاگوزاری لە شوێنی هێرشەکە هێشتووەتەوە و سەرقاڵی کارن تیایدا.

لە دوای هێرشەکەوە تاوەکو ئەمڕۆ، حیزبوڵڵای لوبنانی تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر سەفیـ.ـەدین نەداوە.

لیوا ناداڤ شۆشانی، لیوای سوپای ئیسـ.ـرائیل رۆژی هەینی رایگەیاند، هێشتا هەڵسەنگاندن بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی پێنجشەممە دەکەن، کە بە وتەی خۆی بارەگای هەواڵگریی حزبوڵڵآیان کردووەتە ئامانج.

لەدەستدانی شوێنگرەوەی نەسـ.ـروڵڵا دەبێتە زەبرێکی دیکە لە حزبەکە و ئێران، ئەمەش لە کاتێکدایە هێرشەکانی ئیسـ.ـرائیل لە سەرانسەری ناوچەکە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا بەردەوامە کە لە چەند هەفتەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: تەنها یەكێتی هێز و كەرەستەی پێویستی بۆ گۆڕینی حكومڕانی هەیە

بابەتی دواتر

پوختەی قسەکانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆیەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share