وەزیری بازرگانی: بەشی یەک ساڵی تەواو خۆراک لە کۆگاکاندا بوونیان هەیە

وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بەشی یەک ساڵی تەواو بەشەخۆراک بوونی هەیە لە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانیدا.

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە چالاکییەکانی کۆڕبەندی نیشتمانیی بۆ کەرتی تایبەت رایگەیاند، هیچ قەیرانێکی بەشەخۆراک لە عێراقدا بوونی نییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کێشەیەک بۆ خۆراکە ماددەکان لە عێراقدا دروستنابێت بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەی یەک ساڵی تەواو بەشەخۆراک عەمبارکراوە لە کۆگاکانی وەزارەتدا.

بابەتی پێشتر

پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

خاوەن 45 پرۆژە ناڕەزایی دەردەبڕن<br> بەهۆی پرۆژەیەكی پارتییەوە 700 كەس لە هەولێر بێكار دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share