وەزارەتی کۆچبەران بڵاویکردەوە، لە رێگەی دەروازەی سنووریی قائیمەوە عێراق پێشوازی لە 686 هاوڵاتی لوبنانی کردووە.
باسی لەوەشکردووە، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، کادرەکانی وەزارەت بەردەوامن لە پێشوازیکردن لە بنەماڵە لوبنانییەکان کە دێنە عێراق بەهۆی بەردەوامی دۆخی نەخوازراوی وڵاتەکەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بە گوێرەی قسەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 160 هەزار هاوڵاتی لوبنانی روویان لە وڵاتی سوریا کردووە.