محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا کە لە ساڵرۆژی کۆچیدوایی سەرۆک مام جەلال بڵاویکردەوە رایگەیاند، ئەو بنەما و بەهایانەی سەرۆک مام جەلال پەرەیپێدان بوونە ناونیشانی عێراقێکی ئارام و بەهێز.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، لە ساڵرۆژی کۆچیدوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی یادی رۆڵە گرنگ و شەرەفمەندانەکانی لە تێکۆشان دژی ستەم و دیکتاتۆریەت و رۆڵی بەرچاوی لەگەڵ کەسایەتی و هێز و حزبە نیشتمانییەکانی عێراق لە بونیادنانی عێراقێكی دیموکراتی و نیشتمانیی دەستووری دەکەینەوە.
هەر لە پەیامەکەیدا باسیلەوەکردووە، مام جەلال کاریگەری و جێپەنجەی روونی لە بەهێزکردنی ریزەکان و بەهێزکردنی گیانی پێکەوەیی لەنێوان گەلەکەمان و چەسپاندنی چەمکی پێشخستنی چەمکی بەرژەوەندی نیشتمانیی لە بەرژەوەندی حزبی کە تا ئێستاش لە هەموو بوارەکانی کاری سیاسی ئیلهامبەخشە بۆمان.
لە کۆتایی پەیامەکەشدا جەختیکردووەتەوە، ئەو بنەما و بەهایانەی سەرۆک مام جەلال بەشداربوو لە پەرەپێدانیان بوونەتە ناونیشان بۆ عێراقێکی سەربەخۆ و بەهێز و بوونەتە دەروازەیەک بۆ خزمەتکردنی رۆڵەکانی گەلەکەمان لە سەرانسەری وڵاتدا.