زانیاری نوێ لەبارەی بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگاکان بڵاوکرایەوە

دکتۆر ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە لەماوەی هەفتەیەکدا هەموو هەنگاوەکانی بەگرێبەستبوونی وانەبێژانی خوێندنی باڵا جێبەجێدەکرێن.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بەوەشکرد، بەگرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى خوێندنى باڵا، هەوڵێکە بە ئاراستەى بوژانەوەى کەرتى خوێندنى باڵا.

هاوکات، وتیشی، “پیرۆزباى لە وانەبژانى ماندونەناس و خۆڕاگر و کەسوکاریان دەکەم، نوخشە بێت لە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان و هەموو دەرچوانى ئازیزى کوردستان.”

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بە رەسمی نوسراوی بەگرێبەستبوونی وانەبێژانی خوێندنی باڵا بۆ کۆی ساڵەکانی 2014 بۆ 2024 بڵاوکرایەوە و فەرمانەکە چوار هەزار و 104 مامۆستا دەگرێتەوە کە لەماوەی رابردوودا بە شێوەی وانەبێژ کاریان کردووە لە زانکۆ و پەیمانگاکان.

بابەتی پێشتر

سبەینێ لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم مامەڵەیەک دەوەستێت

بابەتی دواتر

لەماوەی هەفتەیەکدا بەهای 100 دۆلار زیاتر لە سێ هەزار دینار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share