لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لەکوێ باریوە؟

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە 24 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی هەڵشۆ باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە ناحیەی هەڵشۆی سەر بە قەزای پشدەر لە ئیدارەی راپەڕین باریوە کە بڕەکەی 19.6 ملیم بووە.

کەشناسیی هەرێم باس لەوەش دەکات، لە چەمچەماڵ 5.5 ملیم، رانیە 9.2 ملیم، یاخسەمەر 13.5 ملیم، سەرکەپکان 3.4 ملیم، قەڵادزێ 9.2 ملیم، حاجى ئۆمەران 0.2 ملیم، باران باریوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەسەر داوای پەرلەمانتاران یەک حەبمان لە بەغدادەوە بۆ نەهاتووە

  بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی لێدوانی ژمارەیەک پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە دابینکردنی دەرمان…
Total
0
Share