بۆ تاقیکردنەوەی خولی دووەم خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی تاقیکردنەوەی خولی دووەم خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەکاتەوە.

وەزارەتی پەروەردە – لیژنەى باڵاى تاقیکردنەوە گشتییەکانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى ماوە بۆ خولی دووەم لە پۆلی 12ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەم لینکەوە بەپێى پارێزگاکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن.

دەشڵێت، داوایان لێدەکەین رۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە 23ی ئابی 2025 کاتژمێر (7:30)ى بەیانی ئەنجامدەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.

‌ ‌باس لەوەشدەکات، لەکاتی بوونی هەڵە لە بابەتی ماوە یان هەر زانیارییەکی دیکە تایبەت بە قوتابی پێویستە بەزووترین کات پەروەردەی خۆی لێ ئاگاداربکاتەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: 696 دەرچووی ئامادەییە پیشەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم وەرگیراون

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داتا و ژمارەى وەرگیراوانى ئامادەییە پیشەییەکانی بڵاوکردەوە، کە 696 دەرچووى ئامادەییە پیشەییەکانن…
Total
0
Share