سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنان دەستپێكرد

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ سوپای ئیسرائیل دەستی بە ئۆپەراسیۆنی زەمینیی سنووردار لە دژی لوبنان كردووە.

هاوكات لەگەڵ بۆردومانكردنی چەند ناوچەیەك، سوپای ئیسرائیل چووەتە ناو گوندی رەمیش لە باشووری لوبنان و بۆردومانكردنی دەشتی مەرجەعیوون و خیامیش بە چڕیی بۆردومان دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەرچی سوپای لوبنانیشە هێزەكانی بە قووڵایی پێنج كیلۆمەتر لەسەر سنوور پاشەكشە پێكردووە.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، “ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنی سنووردار بۆسەر لوبنان ئاگاداری كردووینەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیندیپێندت: ژنانی چالاكوان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، چالاكوانانی دۆسیەی مافەكانی ژنان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا ڕوبەڕووی دەستدرێژی سێكسی و ئەشكەنجەدان بوونەتەوە. ڕاپۆرتی…
Total
0
Share