بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 چەند ناوچەیەكی ئیندۆنیزیا-ی هەژاند و بووەهۆی مردنی 42 كەس و برینداربوونی سەدانی تر.
بومەلەرزەكە ئەمڕۆ هەینی 15ی كانونی دووەم ڕویداوە و حكومەتی ئیندۆنیزیا دەڵێت، “بومەلەرزەكە لە هەرێمی ماموژوو لە ڕۆژئاوای ئیندۆنیزیا ڕویداوە و بە لایەنی كەمەوە 42 كەس مردوون و سەدانی تر برینداربوون.”
ئاژانسی لێکۆڵینەوە و رزگارکردنی نیشتمانیی ئیندۆنیزیا بە ئاژانسەكانی هەواڵی ڕاگەیاندووە، تیمەکانیان لە شوێنی بومەلەرزەكەن و تەرمی قوربانییەكان و ئەوانەی برینداربوون لەژێر داروپەردوو دەردەهێنن، چونكە ژمارەیەكی زۆر باڵەخانە و بینا ڕووخاون و كە ژمارەیان بە سەدان دەبێت و بەشێك لە هاوڵاتییانی ناوچەكە لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.”
حكومەتی ئیندۆنیزیا ئاشكرایكردووە، بەهۆی بومەلەرزەكەوە تا ئێستا نزیكەی 17 كەس ئاوارەبوون و بومەلەرزەكە بووەتەهۆی وێرانكاری و پچڕانی هێڵەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبا و پەیوەندی و ئینتەرنێت.