نرخی نەوت بەرزبووەوە و نرخی زێڕ دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە مامەڵە جیهانییەکاندا، نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و نرخی زێڕ دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینیووە.

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە جیهانییەکاندا، ئەمڕۆ بە 72 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەو جۆرەش 0.51% نرخەکەی بەرزبووەتەوە، هاوکات، بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرامبەر بە 68 دۆلار و 55 سەنتە.

بە گوێرەی قسەی ئابوریناسان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندیدارە بە پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، کە وای کردووە خواست لەسەر نەوت بەرزبێت.

لەلایەکی دیکەوە، نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کردووە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکان لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممەدا و ئۆنسەیەکی بۆ 2655 دۆلار دابەزی، هاوکات، کیلۆیەک لە کانزا زەردەکە بەرامبەر بە 85 هەزار و 428 دۆلاری ئەمریکییە و 0.25%ی بەهاکەی لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

شێرزاد شێخانی: ئاخر لەبەر ئەوەیە دەمانەوێت بیانڕووخێنین و كۆتاییان پێبهێنین

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی وەرگێڕانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share