لەگەڵ کەمبوونەوەی یەدەگی ئەمریکا نرخی نەوت بەرز بووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ پێنجشەمە 24ی کانونی یەکەم بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوەی نەوتی گەنجینەکراوی ئەمریکا و هیواکان بۆ ڕێککەوتنی تایبەت بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 18 سەنت و بە ڕێژەی %0.4 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 48.30 دۆلار، هەروەها نەوتی خاوی برێنت 20 سەنت و بەڕێژەی %0.4 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 51.40 دۆلار.

هەریەکە لەو دوو بەرهەمەی نەوتیش بە زیاتر لە %2 زیادیانکردووە لە ڕۆژی چوارشەمەدا.

هیرۆیۆکی کیکۆکاوا، بەڕێوەبەری گشتی بۆ بەدواداچونی دۆسیە داراییەکان لە کۆمپانیای نیسان ڕایگەیاند، کەمبوونەوەی نەوتی گەنجینەکراوی ئەمریکا و ئەگەرەکانی ڕێککەوتنی تایبەت بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەیە لەلایەکی دیکەشەوە ترسە بەردەوامەکانی سەرهەڵدانی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا بازاڕەکانی سنوردار کردووە.

بابەتی پێشتر

ئێرانییەكان "هەڕەشە"یان لە بەرپرسانی ئەمریكا كردووە

بابەتی دواتر

دەبێتە سێیەم.. جۆرێكی دیكەی كۆرۆنا لە بەریتانیا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

 نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 4ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، بەراورد بە دوایین نرخی دوێنێ،…
Total
0
Share