شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێستا لەڕێگای خەباتی پەرلەمانی و دەنگەكانمانەوە دەتوانین كار بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كۆمەڵانی خەڵك بكەین.
لەوتەیەكدا لێپرسراوی ئەنجومەن باسی لەبایەخی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد و ئەوەی بەبیر ئامادەبووان هێنایەوە كە جاران بە چەك داكۆكیمان لە مافی میللەتەكەمان دەكرد، بەڵام ئێستا لەڕێگای خەباتی پەرلەمانی و دەنگەكانمانەوە دەتوانین كار بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كۆمەڵانی خەڵك بكەین.
وتیشی، “پێویستە تەواوی پێشمەرگە و تێكۆشەرە دێرینەكان و كەسوكارەكانیان بەشداریی كارا بكەن لە پڕۆسەی دەنگداندا و دەنگ بە لیستی 129ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بدەن، چونكە سەركەوتنی یەكێتی لەم پڕۆسەیەدا رێگریی دەكات لە جیاوازیكردن لەنێوان ناوچە جیاجیاكان، هەروەك زامنی ئەوەش دەكات هیچ یاسایەك بێ یەكێتی تێنەپەڕێندرێت، رێگریش دەبێت لە ئەنجامدانی رێككەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ وڵاتانی تر دژ بە گەلەكەمان”.