قوباد تاڵەبانی و حاكم قادر: گۆڕانكاری تەنها بە یەكێتی دەكرێت

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، سەردانی حاكم قادر حەمەجانی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا هەردوولا هاوڕابوون كە گۆڕانكاریی گەورە تەنها بە یەكێتی دەكرێت و بە گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز و بەهێزبوونی یەكێتی دەتوانرێت باشتر خزمەتی هاوڵاتییانی كوردستان بكرێت.

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ یەكشەمە لە شاری سلێمانی سەردانی ماڵی حاكم قادر حەمەجانی كرد و پێكەوە گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان لە هەرێم و عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی مانگی داهاتوو.
هەردوولا جەختیان كردەوە لەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دوور لە دەستێوەردان بەڕێوەبچێت و هاوڵاتییان بچنەسەرسندووقەكان تا بتوانرێت هاوسەنگیی هێز جێگیربكرێت و لە سایەی حكومەتێكی خزمەتگوزاردا، ئاوەدانی و ژیانێكی باشتر بۆ گەلی كوردستان دابینبكرێت.
قوباد تاڵەبانی و حاكم قادر حەمەجان دووپاتیان كردەوە كە پەرلەمان و حكومەت و دەزگا و دامەزراوەكانی هەرێم موڵكی خەڵكی كوردستانە و بەخوێنی شەهیدان و رەنج و قوربانی كەمئەندامانی سەنگەر و زیندانییانی سیاسی و پێشمەرگە و سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵك بەدی هاتوون، بۆیە پێویستە بەپلان و بەرنامەی نوێوە كار بۆ پەرەپێدان و خزمەتكردن بكرێت.
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند دەبێت هەمووان بەرپرسیارێتیی ئەم قۆناغە لەئەستۆ بگرین و هەوڵی تەواوی خۆمان بدەین بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژمارە 129و كاندیدەكانی.

حاكم قادریش رایگەیاند، ئەو ئاڵنگارییانەی كە هەرێمی ڕووبەڕووی بووەتەوە بە كاری هاوبەش و بە دیدگای یەكێتی تێدەپەڕێنرێت و پێویستە هەموان دەنگ بە یەكێتی بدەن تا بتوانرێت هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی پڕشنگدارتر ببرێت و قەوارەی هەرێم پارێزراوبێت.

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ بۆ کامالا هاریس: نەخۆشی دەروونی هەیە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share