سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا هاتووە، به نيگهرانييهكى زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى و ياوهرانى دهڕوانين. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە دروست دەکەن.
دەشڵێت، “هۆشداری دەدەین کە بەردەواميى ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌بێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە و داوا لە هەمووان دەكه‌ين به دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، رێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن”.