قائیمقامی سلێمانی: هەر بازرگان و مارکێتێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت سزادەدرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەکاریی بۆ مانگی رەمەزان دەکات و رایدەگەیەنێت، هه‌ر بازرگان و ماركێت و خواردنگه‌یه‌ك سه‌رپێچی بكات، روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

رۆژی دووشەممە، 16ـی شوباتی 2026، به‌سه‌رپه‌رشتیی قائیمقامی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت و ئاماده‌بونی به‌ڕێوبه‌ر و نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ دیوانی قائیمقامییه‌ت كۆبونه‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له ئه‌‌و هه‌نگاوانه‌ كرا كه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی‌ باشتر چاودێری بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان بكه‌ن.

لەوبارەیەوە فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەکالەت، رایگه‌یاند: له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا چێشتخانە و رێستۆرانتەکان کراوەدەبن، بەڵام ده‌بێت  سەرجەمیان رێز لەو مانگە بگرن.

وتیشی:‌ له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و ساخنه‌كردنه‌وه‌ی كاڵاوشمه‌ك و خوارنی خراپ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌پێی خشته‌ی كاركردنیان له‌مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، سه‌ردان و به‌دواداچونه‌كانیان زیاتر ده‌بێت و سه‌رجه‌م دوكان و بازاڕ و شوێنانه‌كان به‌سه‌رده‌كرێنه‌وه‌.

رونیكرده‌وه‌، كه‌ هه‌ر بازرگان و ماركێت و خواردنگه‌یه‌ك سه‌رپێچی بكات و پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

قائیمقامی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، هێزه ‌ئه‌منییه‌كان‌ كه‌شێكی ئارام بۆ شوێنه‌ گشتییه‌كان و هاوڵاتیان و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی خواپه‌رستی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌ڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وه‌ی مسوڵمانان ئه‌ركه‌ ئاینییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکارانی لە قۆناغەکانی باخچە و قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و تەمەنەکانی وەرگرتنی دیاریکرد.…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: میدیاكانی یه‌كێتی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بوون

لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێمە هه‌میشه‌ ده‌مانوت جیاكاریی له‌نێوان ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ” ناوچه‌ی…
Total
0
Share