هێڵی ئاسمانیی عێراقی راگرتنی گەشتەکانی لەگەڵ وڵاتی لوبان راگەیاند بەهۆی ئەو بارودۆخەی وڵاتەکە تێیکەوتووە و ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کاتێک دۆخی وڵاتەکە ئاسایی بووەوە گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشتکردن لە لوبنانەوە بۆ عێراق و لە عێراقیشەوە بۆ لوبان رادەگرێت و بڕیارەکەش لە چوارچێوەی سەلامەتی گەشتیار دەرکراوە بەهۆی ئەو دۆخەی لە وڵاتەکەدا دروستبووە.
باس لەوەشکراوە، لەگەڵ هەر پێشهاتێکی نوێدا سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکان هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە.