رەیان كلدانی: بەغداد پارەیەكی زۆر بۆ هەولێر دەنێرێت پارتی تەرخانیكردووە بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی دژی یەكێتی و ئێمە

رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، “وەك دەبین ئەو پیلانانەی كە دەگێڕدرێت لەلایەن پارتییەوە مەرامیانە لە پێگەی یەكێتی و ئێمە بدەن”.

ئاشكراشیكرد، دەبینن ئەو پارە زۆرەی تەرخاندەكرێت بۆ دروستكردن و دامەزراندنی چەندین كەناڵی تەلەفزیۆنی كە سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانن، پێویستبوو لەلایەن ئەو حزبەوە، پارەکە تەرخانبكرێت بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان، ئەو کات یەك هەژار لە كوردستاندا نەدەما، دەیانتووانی بێكاری چارەسەربكەن و هیوادارم خەڵك هۆشیار بێت بەرامبەر ئەو پیلانانەی پارتی.

دەشڵێت، “پارەیەكی زۆر لە بودجەی گشتیی عێراق و بەغداد دەنێردرێت بۆ هەولێر، بەڵام پارتی تەرخانیكردووە بۆ دامەزراندنی چەندین كەناڵی تەلەفزیۆنی و بەكاری دێنێت دژی یەكێتی و ئێمە”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادیی شاری سلێمانی بەردەوامە

بابەتی دواتر

ماستەرپلانی هەڵەبجە دەچێتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share