سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان: نرخی یەك كیلۆ مریشك 2250 دینار

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 250 دینار دەفرۆشرێت.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 250 دینارە و ماوەی چەند رۆژێكە لەو نرخەدا جێگیربووە.

راشیگەیاند، یەك كیلۆ مریشك لەسەر خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان دوو هەزار و 600 دینار دەكەوێت و بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند نەخۆشییەكەوە خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان زەرەرمەندبوون.

بابەتی پێشتر

ئومێد سەباح: ئێمە پابەندی هەموو ماددەکانی بودجەین

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رایدەگەیەنێت، داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر…
Total
0
Share