لە ئەنجامی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل دوو کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای کەلار بەرەو کفری بەرامبەر ناحیەی رزگاری سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە لە جۆرەکانی نیسان ماکزیما و نیسان پاسفایندەر و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، لە ئەنجامی رووداوەکەش سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی ماکزیماکا و شۆفێری ئۆتۆمبێلی نیسان پاسفایندەرەکە برینداربوون.

باس لەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلەکان بە ئاڕاستەی قەزای کفری رۆیشتوون بەرامبەر گەڕەکی ئەنفالەکان لە ناحیەی رزگاری پێکیانداداوە، بریندارەکان لەدایک بووی ساڵی 1969 و 1999ن و تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەویان لە رووداوەکەوە دەستپێکرد.

بابەتی پێشتر

جەعفەر شێخ مستەفا: گۆڕانکاریی ریشەیی لە هەرێم بووەتە پێویستییەکی قۆناغەکە

بابەتی دواتر

سەرۆکی لیژنەی دارایی: بە حکومەتی هەرێممان وت دەبێت بە بانکیکردنی مووچە لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا

لەبەردەم سیتی سینەما لە سەرچنار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو. بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی سەرچنار لەبەردەم سیتی…
Total
0
Share