نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی دیاریکرد و هەر شوێنێک پابەند نەبێت سزادەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئەیلول دیاریکرد، کە بریتییە لە (253) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجیی مۆلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى مۆلیدەى سیتییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە (253) دینار، مانگى ئاب نرخى کیلۆواتێک (260) دینار بوو.

کارەبای سلێمانی دەڵێت، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

 

بابەتی پێشتر

عێراق ناوەرۆكی هەماهەنگییەك لەگەڵ "مێتا" ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: بەڵێ کۆتایی بە دەسەڵات دەهێنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: سودانی داوای داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای داتا و زانیارییەكانی تایبەت بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی كردووە…
Total
0
Share