بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەرێگای کەرکوك ــ تکریت 10 ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک پێیڕاگەیاندین، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگای تکریت ــ کەرکوک، سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە تەواوی خێزانێک گیانیان لەدەستدا کە لە 10 ئەندام پێکهاتبوون.
وتیشی، قوربانییەکان بریتین لە چوار منداڵ، سێ ژن و سێ پیاو، تەرمەکانیان بۆ دادپزیشکی کەرکوک گواستراونەتەوە.