بافڵ جەلال تاڵەبانی: تەنها یەکێتی دەتوانێت ئەم حوکمڕانییە سەقەتە یەکبخاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە یەکەمین پەیامیدا لەدوای دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی ئێستا یەکدەنگە و تەنها حزبە بتوانێت ئەو حوکمڕانییەی کە هەیە رێکیبخاتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە وەک هەڵبژاردنەکانی دیکە نییە و دەنگی ئێوە ون نابێت، دەنگی ئێوە دەخوات، لەم هەڵبژاردنە دوو حیزب هەیە کە بتوانێت کاریگەریی لەسەر ژیانتان هەبێت کە یەکێکیان لە رابردوودا تاقیکراوەتەوە.

باسیلەوەشکرد، چەند ساڵە وەزارەتە سەرەکییەکان لای حزبێکن، پرسیارێک لە خۆتان بکەن و سەیری ماڵ و منداڵتان بکەن، ئایا رازین بە حوکمڕانی ئەو حزبە؟ توانیویەتی وەک پێویست بەرگریی لە مافەکانتان بکات؟ توانیویەتی وەک پێویست خاکی کوردستان بپارێزێت، ئەوان ئەو خاکە دەفرۆشن بە دوژمنی کورد و کوردستان بۆ گیرفانیان.

لە درێژەی پەیامەکەیدا وتی، هەموو سەرنجی حزبی حوکمڕان لە ئێستادا لەسەر گیرفانی خۆیەتی، بەغداد دەیەوێت پارەی مووچە بنێرێت، ناهێڵێت بینرێن، بۆ؟ بۆ ئەوەی مووچەکە دەبێت لە بانکەکانی ئەوانەوە دابەشبکرێت، ئەمە گاڵتەکردنە بە ژیانی خەڵک.

ئاشکراشیکرد، یەکێتی زۆر موشکیلەی هەبووە، وەک هەر ماڵێک کە باوکی نامێنێت و تووشی کێشە دەبێت، بەڵام ئێستا یەکێتی یەک دەنگە، یەکەمین شت ئێمە بیکەین هەموو کوردستان بە یەک چاودەبینین لە زاخۆ تا خانەقین، خزمەت بە هەموو کوردستان دەکەین.

وتیشی، وتمان یاسای هەڵبژاردن دەگۆڕین کردمان، وتمان کەرکوک سەوز دەکەینەوە کردمان، وتمان پارێزگاری کەرکوک دەگەڕێنینەوە بۆ کورد و بۆ ئێوە و بۆ یەکێتی و کردمان.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا وتی، ئەمە ئەو یەکێتییە کە ئێوە دەتانەوێت، ئەو یەکێتییەی دەنگی ئەو لە بەغداد دەخوات، دەبێت دەنگ بدەن بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چونکە ئەو دەتوانێت ئەم حوکمڕانییە سەقەتە رێکبخاتەوە.

بابەتی پێشتر

جەمال کۆچەر: قەیرانی دارایی لە عێراق بوونی نییە

بابەتی دواتر

رێبوار تەها: 19 خوێندنگای نێودەوڵەتی لە کەرکوک دادەمەزرێندرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share