لە ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای کەلار کچێک بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا.
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەمه لە ناحیەی رزگاریی سەر بە قەزای کەلارەوە تەرمی کچێکی تەمەن 22ساڵان هێنرایە پزیشکی دادوەریی قەزای کەلار کە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدابوو.
دەشڵێت، “بە وتەی کەسوکارەکەی، ئەو کچە لەکاتی کوژاندنەوەی ماتۆڕی ئاوی ماڵەوەیاندا کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە، ئێستا پۆلیس لەسەر چۆنیەتی رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە”.