بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتيی دیموكراتی (پەیەدە): پرسی كورد لە ناوچەكە چارەسەر نەكرێت سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدینایەت

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێكدا بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتيی دیموكراتی (پەیەدە) رایگەیاند، باشترین بژاردە بۆ ئەو گۆڕانكارییانەی هاتوونەتە پێش چارەسەری ئاشتییانە و پەنابردنە بۆ دیالۆك.

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە :

بەڕێزان و هەڤاڵانمان لە پارتی یەكێتيی دیموكراتی پەیەدە:

بەبۆنەی بەستنی دەیەمین كۆنگرەی پارتە شۆڕشگێڕەكەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانتان ئاڕاستەدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم .

بەڕێزان

بەستنی كۆنگرەكەتان لە هەلومەرجێكی هەستیاردایە كەناوچەكەمان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووچاری ئاڵنگاریی گەورەبووەتەوە كە لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە هاریكاری و كاری هاوبەش هەیە بۆ پارێزگاریكردن لە مافە نەتەوەییەكانمان و ئەو دەستكەوتانەی بەدەستهاتوون .

ئێمە باوەڕمان وایە هیچ كێشەو ئاریشەیەك نییە كە بە گفتوگۆ چارەسەرنەكرێن، باشترین بژاردەش بۆ ئەم گۆڕانكارییانەی هاتوونەتە پێش چارەسەری ئاشتییانە و پەنابردنە بۆ دیالۆك وەك وتوشمانە هاتە پرسی كورد لە ناوچەكەدا چارەسەرنەكرێت سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدینایەت و هیوادارم هەموولایەك بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ باوەڕی تەواومان بە پێكەوەژیان و كاری پێكەوەیی ببینە هاوبەش نەك دوژمنی یەكتری.

بەڕێزانمان لە كۆنگرەی پارتی یەكێتيی دیموكراتی پەیەدە

دڵنیام لەم ئەزموونەشتاندا سەركەوتوودەبن، كە چاوەڕوانین راسپاردە و بڕیارەكانتان لە خزمەتی زیاتری ئامانجە باڵاكانی گەلی كورد و پێكەوەژیانی ئاشتییانەی هەمووگەلان بێت .

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: خوێندكارانی دەرچووی 12ی ئامادەیی پێویستە بە دوای خەون و رۆئیای خۆیان بكەون تا بتوانن سەركەوتووتربن

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی هەشت رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ: تەنها گەرەنتی بۆ ئەنجامدانی قوربانییەکی تەندروست لە سەربڕینخانەکاندایە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، تەنها گەرەنتی بۆ ئەنجامدانی قوربانییەکی تەندروست سەربڕینی ئاژەڵە لە سەربڕینخانەکاندا. د.…
Total
0
Share