ئاگادارییەک ئاڕاستەی ئەو خوێندکارانە دەکرێت کە دەیانەوێت لە بەشی هونەر وەربگیرێن

کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی داوا لەو خوێندکارانە دەکات کە دەیانەوێت لە بەشی هونەر درێژە بە خوێندن بدەن یەکەم هەڵبژاردە لە زانکۆلاین بەشی هونەر پڕبکەنەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەشی پەروەردەی هونەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانیدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەکەین کە داوایان پێشکەش کردبوو بۆ بەشی پەروەردەی هونەری و چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە، پێویستە کە فۆڕمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە و بەشی پەروەردەی هونەر/کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی لە هەڵبژاردەی یەکەم دابنێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لە تاقیکردنەوەکە دەرچووبن ئەوا راستەوخۆ بەشی هونەریان بۆ پەسەند دەکرێت، ئەگەر دەرنەچووبن بەپێی ئەو ریزبەندییەی کردوویانە دەچنە کێبڕکێی بەشەکانەوە.

داوایشیکرد، دەرچووانی ئامادەیی ساڵانی رابردوو کە داوایان پێشکەشکردووە لە خوێندنی ئێواران، پێویستە سەردانی تۆماری گشتی بکەن بۆ وەرگرتنی کۆد تا بتوانن فۆڕمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەک لە پاسپۆرتی راپەڕینەوە بۆ هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

ئاگادارییەكی بەپەلە بۆ شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆلاین درێژکرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی زانکۆلاینی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو درێژكردەوە ئەویش بەهۆی ئەوەی سبەی ڕۆژی…
Total
0
Share