عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، لەناو ئەو مامۆستایانەی بۆ بوون بە گرێبەست ناویان هاتووە، لە وەزارەتەکانی دیکە بە هەمیشەیی دامەزراون.
عەلی رەئوف رایگەیاند، لە 37 هەزار و 933 مامۆستای وانەبێژ کە بوونەتە گرێبەست، نزیکەی هەزار مامۆستای وانەبێژ لەهەمان کاتدا ناویان هاتووەتەوە لە وەزارەت و وەزارەتەکانی دیکە بە شێوەی هەمیشەیی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لە شوێنی ئەو مامۆستایانە مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە شوێنیان دابنرێت.