وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ئەزموونیی كارەبای 24 كاتژمێری لە هەموو شار و ناوچەكانی هەرێم جێبەجێدەكرێت.
كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئەزموونیی كارەبای 24 كاتژمێری كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا، وردەكاریی قۆناغی جێبەجێكردنی پرۆژەكە خرایەڕوو كە لەو شوێنانەی جێبەجێكراون چەندین مۆلیدە كوژاونەتەوە و بارزۆریی سەر كارەبا كەمبووەتەوە.
هەر لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، پڕۆژەی ئەزموونیی كارەبای 24 كاتژمێری لە هەموو شار و ناوچەكانی هەرێم جێبەجێدەكرێت و ئێستا لە سەرەتادا بە شێوەی تێست لە چەند گەڕەكێكی هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی كراوە.