كۆمسیۆن: پەسەندكردنی كاندیدان و دیاریكردنی وادەی بانگەشە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو

وتەبێژی كۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، پەسەندكردنی ناوی كاندیدان و دیاریكردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیار لەسەر پەسەندكردنی ناوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدات.

وتیشی، “دیاریكردنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنیش دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو”.

غەلای ئاماژەی بەوەشدا، كۆمسیۆن دەنگدەران دڵنیادەكاتەوە لەوەی دەتوانن ئازادانە دەنگبدەن و دەنگەكانیشیان نهێنی و پارێزراوە و هیچ كەس و لایەنێك نازانێت دەنگی بە كێ داوە، كارتی دەنگدان ناو و ئاماژەی دەنگدەری تیادا نییە.

دووپاتیشیكردەوە، بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كۆمسیۆنی رێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر هەر كەس و لایەنێك فشار و ترس بەرامبەر دەنگدەران بەكاربهێنێت.

رێوشوێنەكانیش بریتین لە بێبەشكردنی كەس و لایەنەكان لە دەنگەكانیان، جگە لە بەندكردن و پێبژاردن بەپێی ماددەكانی یاسای هەڵبژاردن، وتەبێژی كۆمسیۆن وای وت.

بڕیارە لە 20ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە سەرپەرشتیی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

وەفدێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: بڕیارێك لە بەرژەوەندیی بەشێك لە هاوڵاتییان دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەفتەیەک پشوو راگەیەندرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و هەشت رۆژ پشووی بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانی و کارمەندانی راژەی سەربازی…
Total
0
Share