بۆ مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی مووچەخۆرانی هەرێم، وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، وەفدێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات.
باسی لەوەش کرد، “ئامانجی سەردانی وەفدەکە بەدواداچوونە بۆ کۆی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان و عێراق، و لە پێشینەی بڕیارەکانیش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە، بەتایبەت بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلول-ی ئەمساڵ”.