سنووری قەزای پشدەر بۆردومانكرا و بەو ھۆیەوە ئاگر لە پووش و پاوان و دارستانی ناوچەكە كەوتووەتەوە.
بەپێَی زانیارییەكان، كەمێك پێش ئێستا چەند فڕۆكەیەك بۆردومانی چیای ئاسۆسیان لە سنووری قەزای پشدەر كردووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ھەرچەندە تائێستا زیانەكانی بۆردومانەكە نەزانراوە، بەڵام بەو ھۆیەوە ئاگر لە پووش و پاوان و دارستانی ناوچەكە كەوتووەتەوە، بۆردومانەكەش زیانی بە ژینگە و سروشتی ناوچەكە گەیاندووە.