دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی سەرژمێری دەڕوانین

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دەڕوانن و ئاشکراشیکرد، لە شاری هەولێر دیدارێکی سیاسی لەگەڵ کۆی هێزە کوردستانییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەو بارەیەوە رێکدەخەن.

دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بێگومان ئەنجامدانی سەرژمێری بابەتێکی گرنگە و راستەوخۆ گرێدراوی کۆی لایەنە جیاوازەکانی ژیانە و بە هۆیەوە دەوڵەت باشتر دەتوانێت سوود لە تواناکانی ببینێت و هۆکارێکی بنچینەیی پێشکەوتنەکانی لەسەر بەندە لەم چوارچێوەیەدا پشتیوانیکردن لە سەرژمێری کارێکی تەواو راستە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە ئەڕوانین لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم چونکە لە لایەک ماددەی 140 ی دەستوور جێبەجێنەکراوە و لە لایەکی دیکەش مێژووی سەرژمێریەکانی رابردوو ئەزمونێکی تاڵ و کاریگەری خراپیان لەسەر نیشتیمانەکەمان دروستکردووە.

ئاشکراشیکرد، ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ئامادەکاریی تەواومان کردووە سبەینێ لە شاری هەولێر دیدارێکی سیاسیی لەگەڵ کۆی هێزە کوردستانییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕێکبخەین و بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ ئەم پڕۆسەیە ئەنجام بدەین تواناکانیش یەک بخەین بە ئاڕاستەی گەڕانەوەی تەواوی ئاوارە و خەڵکی خۆڕاگری ئەو ناوچانە کە ئێستا لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەژین.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: ساڵی داهاتوو یەک ملیۆن کەس دەبنە خاوەنی هەژماری بانکی

بابەتی دواتر

 لیژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر: کاروانی زۆری ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و تابلۆی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی…
Total
0
Share