لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران: ئەگەر بەرمیلێک نەوت ببێتە 60 دۆلاریش کاریگەری لەسەر مووچە نابێت

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دڵنیایی دەدات فەرمانبەرانی عێراق و دەڵێت هیچ کێشەیەک بۆ مووچە دروست نابێت، تەنانەت ئەگەر بەرمیلی نەوت بۆ 60 دۆلاریش داببەزێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشتڕاستی کردەوە کە مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی زامنکراوە، و هیچ کێشەیەکی دارایی نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەیەکی نزیکدا میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەکەن لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانەوە.

باسی لەوەشکرد، زیادەڕەوی لە پرسی دابەزینی نرخی نەوتدا هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە بودجەدا نرخی بەرمیلی نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە و داهاتی نەوتی لێیەوە گەیشتە 120 تریلیۆن دینار، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مووچەی فەرمانبەران رێژەیەکی کەمی بودجە پێکدەهێنێت، و ژمارە گەورەکەی پێکنەهێناوە.

دەشڵێت، “ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوتیش ببێتە 60 دۆلار، کاریگەری لەسەر مووچە نابێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، دەیانەوێت داهاتە نانەوتییەکان زیادبکەن، نەوەک تەنها مامەڵە لەگەڵ بازاڕی نەوتدا بکەن و ئامانجی سەرەکییمانە چونکە  گەشەسەندنی بەردەوام بەدەستدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سووتا

بابەتی دواتر

حەڤدەهەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share