سبەینێ دیاردەیەکی گەردوونیی روودەدات

چاوەڕێدەکرێت سبەینێ چوارشەممە بۆ دووەمین جار لە ئەمساڵدا دیاردەی مانگگیران رووبدات.

پەیمانگەی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی گەردونی و جیۆفیزیکی بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە دیاردەی مانگگیران روودەدات و ماوەکەی یەک کاتژمێر و سێ خولەک دەخایەنێت.

مانگگیرانی ئەمجارە دوو تایبەتمەندی هەیە یەکەمیان ئەوەیە مانگ لە شەوی 15 ەیەمینیدایە و بە تەواوەتی دەردەکەوێت، دواتر مانگگیرانەکە بە شێوەی نیوەیی روودەدات.

ئەم دیمەنە لە وڵاتانی ئەمریکای باکوور و باشوور لە کاتەکانی ئەمشەودا دەردەکەوێت لە ئەفریقا و ئەوروپا دەکەوێتە بەیانی رۆژی چوارشەممە.

 

ئەمساڵ لە 25 ی ئازاردا یەکەمین دیاردەی مانگگیران روویدا و سبەینێ دەبێتە دووەمین مانگگیران و کۆتا مانگگیران لە ئەمساڵدا و تا مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو هیچ دیاردەیەکی مانگگیران رووناداتەوە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی کۆیە ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

بابەتی دواتر

ژمارەی عێراقییەكانی كامپی هۆل ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share