بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو كارئاسانییەك دەكەین تاوەكو ژێرخانی ئابوریی هەرێمەكەمان بەهێزتربكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ماتسو مۆتۆ، باڵیۆزی یابان لە عێراق كرد.

لەدیدارەكەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگییە ئابوری و بازرگانییەكان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان جەختیلێكرایەوە.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەكەدا ئاماژەی بەو هەل و دەرفەتانە كرد كە لە هەرێمی كوردستان و سلێمانی لەبەردەم سەرمایەداران و وەبەرهێنەراندا رەخسێنراون بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەكانیان و ئاماژەی بەوەكرد، “هەموو كارئاسانییەك دەكەین تاوەكو ژێرخانی ئابوریی هەرێمەكەمان بەهێزتربكەین، بۆ ئەمەش هیوادارین یابان رۆڵێكی گرنگتر و چالاكانەتر بگێڕن و هانی كۆمپانیا و سەرمایەدارانیان بدەن بۆ فراوانتركردنی كارەكانیان”.

پەرەپێدانی هەماهەنگییە كەلتووری و فەرهەنگییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان بەتایبەت سلێمانی كە پایتەختی رۆشنبیرییە لەگەڵ یابان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و گفتوگۆی پێویستی لەبارەوەكرا.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share