لەبارەی مووچەوە دڵنیایی بە هەموو مووچەخۆران دەدرێت

دوای بڵاوبوونەوەی چەندین قسەوباس لەبارەی دروستبوونی گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و دروستبوونی کورتهێنانەکانی بودجەوە، ئەندامێکی لیژنەیی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “هیچ کێشەیەک بۆ مووچە دروست نابێت و ئەو قسانە دوورن لە راستییەوە”.

رۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویکردەوە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەیی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا پێی راگەیاندوون، مووچەی هەردوو ساڵی 2024 و 2025 بەبێ کێشە دابیندەکرێت و هەر قسەیەکی پێچەوانەی ئەمە بکرێت، بۆ دروستکردنی گومانە لە هەوڵە حکومییەکان.

دڵنیایشیداوە، دابەزینی نرخی نەوت کێشە بۆ مووچە دروستناکات، چونکە پێشتر مووچە دابینکراوە و جگە لەو یەدەگە نەختینەیە گەورەیەی عێراقی خاوەنیەتی و دەتوانێت لە هەر دۆخێکی نەخوازراودا بەکاری بهێنێت.

بابەتی پێشتر

زانیارییەكی نوێ لەبارەی ئەو كەسانەی نەخۆشیی خەمۆكییان هەیە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

مانگی داهاتوو کۆریای باکوور لەبارەی کۆریای باشوورەوە بڕیاردەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share