روونكردنەوەیەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێكی نوێ لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە و هەموو ئەو بابەتە كە بڵاوكراوەتەوە دوورە لە راستی و كاڵایەكی خراپی كەمپەینی پێشوەختەی هەڵبژاردنە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ‌‎هەندێك دەنگۆ لەبارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بڵاوكراونەتەوە و بەناوی هاتوچۆی سلێمانییەوە قسەكراوە، هەموو ئەو بابەتە دوورە لە راستی و كاڵایەكی خراپی كەمپەینی پێشوەختەی هەڵبژاردنە.

دەشڵێت، “هاتوچۆ هۆبەیەكی نییە بەناوی وتەبێژەوە هیچ ئەفسەرێكمان ناونیشان و پۆستی وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی نییە و ئەو جۆرە بابەتە كەس بۆی نییە بەو ناوەوە لێدوان بدات و هیچ بڕیارێكی نوێ لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نییە”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار گۆڕانكاری بەسەرداهات

بابەتی دواتر

لەبارەی هاوتاكردنی مووچە لەگەڵ عێراق زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share