رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشکرایدەکات، ئەمریکا و عێراق رێکەوتنی سەرەتاییان بۆ کشانەوەی هێزەکان لە سەرەتای ساڵی 2026 کردووە.
لە راپۆرتێکی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا هاتووە، لە دانوستانەکانی نێوان بەرپرسانی عێراق و ئەمریکا رێکەوتنی سەرەتایی کراوە کە هێزەکانی ئەمریکا لەسەرەتای ساڵی 2026 دەست بە کشانەوە بکەن.
ئاشکراشیکرد، ئەمریکا رەتیکردووەتەوە بە شێوەی تەواوەتی عێراق جێبهێڵێت تەنانەت ئەگەر هیچ پێشهاتێکی ئەمنیش نەیاتە پێشەوە، سوورە لەسەر ئەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بهێڵێتەوە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی گروپە چەکدارییە عێراقییەکان.